هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ،
توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی وورد لەناوچەیەکی سنوری
(ناحيەی ميدان) کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەهەوڵەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنەی ئەنجامداوە و توانرا (چوار) تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.