بێریڤان بەرگارەی، دەڵێت: سەردەشت گیان،ئەی ڕۆحی زیندوی هەناسی ئازاد، سەیری کە چۆن وشە بە وشەی رۆح و گیانت بونە بە قەفەس و زیندانی جەلادەکان سەیری کە چۆن زیندانەکان پڕبوون لە بەردەوامی خالی کۆتاییت ئێمە ئەو خالەین کە هەرگیز کۆتاییمان بە وشەکانت نەهێنا ئێمە ئەو هەناسەین کە لە کۆتایی چڕکەکانی هەناسە پیرۆزەکەت دەستمان هاوێشتە قورگی جەلادەکان و هەرگیز بەرمان نەداوە و بەریش نادەین، تا تۆڵەی هەزاران پێنوسی هاوشێوەی تۆ نەکەینەوە