نەتانیاهو دەڵێت کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە ئێستادا مانای ئەوەیە حەماس لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە

  • May 5, 2024
  • 48 Views
نەتانیاهو دەڵێت کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە ئێستادا مانای ئەوەیە حەماس لەسەر دەسەڵات دەمێنێتەوە

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو جەختی لە ڕەتکردنەوەی داواکانی حەماس کردەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکان و ڕۆژی یەکشەممە وتی کۆتایی هێنان بە جەنگەکە وادەکات حەماس لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر ئیسڕائیل.

نەتانیاهو وتی ئیسڕائیل ئامادەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە لە پێناو ئازادبوونی ئەو بارمتانەدا کە هێشتا لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن، کە پێدەچێت ژمارەیان زیاتر لە 130 کەس بێت.

نەتانیاهو وتی ” بەڵام لە کاتێکدا کە ئیسڕائیل ئامادەیی پیشانداوە، حەماس هێشتا سوورە لەسەر هەڵوێستە توندەکەی، لەسەروو هەمووشییانەوە داواکەی بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانمان لە کەرتی غەززە، کۆتایی هێنان بە جەنگەکە و هێشتنەوەی حەماس لەسەر دەسەڵات.”

وتی ” ئیسڕائیل ناتوانێت بەوە ڕازی بێت.”

وتیشی ” ئەو کاتە حەماس لە توانایدا دەبێت بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی کۆمەڵکوژی و لاقەکردن و ڕفاندن.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو