ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

  • May 8, 2024
  • 47 Views
ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات كە ژمارەیان زیاتر لە 30 هەزار كەسە.

ئامانج رەحیم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بە هاوكاری وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی ڕاژە لەگەڵ سەرۆكی دیوان و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی، ڕاپۆرتێكی پڕ زانیارییان لەسەر كەیسی گرێبەستەكان ئامادەكردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بنەمای زانیاریەكانی ناو لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی گرێبەست كە لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و چاودێریی دارایی فیدڕاڵیش لیستی مووچەیان وەك گرێبەست پەسەندكراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەندێك لە گرێبەستەكان 14 ساڵ خزمەتییان هەیە و نزیك بوونەتەوە لە تەمەنی خانەنشینی، ژمارەی گرێبەستەكانیش 30 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو