ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی رایده‌گه‌یه‌نن، “هه‌ژمار من” ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ئاماده‌نین ئه‌و فۆڕمه پڕبكه‌نه‌وه كه دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌دات، ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ناچار بكرێن خۆپیشاندان ده‌به‌نه‌وه به‌غدا.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نوێترین هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند، ده‌ڵێن، “دادگای فیدڕاڵی عێراق حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌ندكردوه به ته‌وتینكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بانكه فیدڕاڵییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌و بڕیاره‌ش پاش سكاڵای موچه‌خۆران و خه‌بانی چه‌ند ساڵه‌ی موچه‌خۆران درا، به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌ژماری منی له بانكه‌كانی نزیك له خۆیه‌وه ده‌ستپێكردوه و ده‌یه‌وێت له ژێر ناونیشانی ته‌وتین، ته‌وتینی زۆره‌ملێ بسه‌پێنێت به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، “له‌و فۆڕمه‌ی كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكراوه بانكی TBI بۆ فۆڕمه‌كه زیادكراوه له‌كاتێكدا هه‌ژماری من ره‌تكراوه‌ته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین و پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵییه، بۆیه داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین پابه‌نبونی خۆی به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق ده‌رببڕن و بانگه‌شه‌ی نابه‌جێی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تبكاته‌وه”.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ناڕازیی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبونی خۆی رانه‌گه‌یه‌نێت و هه‌ڵمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ “هه‌ژمار من” رانه‌گرێت ئه‌وا له دادگا سكاڵا تۆمارده‌كه‌ن و خۆپیشانه‌كانیش ده‌به‌نه به‌غدا.