رێکارەکانى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەرانى ئیدارەى گەرمیان دەستی پێکرد

  • May 14, 2024
  • 54 Views
رێکارەکانى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەرانى ئیدارەى گەرمیان دەستی پێکرد

بەرزان کەریم، بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى گەرمیان راگەیاند؛ لە ماوەکانى رابردو لە دیوانى شارەوانییەکان و گەشتوگوزار  بە ئامادەبونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار دوو کۆبونەوە ئەنجام دراوە و بەڕێوەبەرەکان راسپێردراون بۆ ئامادەکردنى زەوى لە تەواوى شار و شارۆچکەکان و ئێستا لە ئیدارەى گەرمیان رێکارە هونەرییەکانیان دەستیان پێکردوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە تا ئێستا ئامارێکیان لەبەردەستدا نییە کە لەو سنورە چەند فەرمانبەر شایستەى وەرگرتنى زەوى-ن و نازانن ژمارەى ئەو فەرمانبەرانەش چەندە کە پێشتر سودمەند بون، هەربۆیە لە رۆژانى داهاتودا میکانیزمەکانى جیاکردنەوەى ئەو ناوانە دەستپێدەکەن.

باسى لەوەشکرد کە بەپێی رێنماییەکان، لەو شارەوانیانەى کە زەوى پێویست لەبەردەستدا نییە، هەوڵدەدرێت زەوى کشتوکاڵى ئامادەبکرێت و هەر زەوییەکیش کە دەدرێت بە فەرمانبەران بەپێی رێنماییەکان 200 مەتر دەبێت.

لەبارەى ئەو فەرمانبەرانەش کە پێشتر سودمەندبون لە وەرگرتنى یەکەى نیشتەجێبون، بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى گەرمیان وتى: رێنماییەکان یەکلا نەبونەتەوە بەڵام ئێمە پێمانوایە نابێت ئەو فەرمانبەرانە بە سودمەند هەژمار بکرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو