ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا

  • May 15, 2024
  • 57 Views
ڕۆژی تاوتوێکردنی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دەستنیشان کرا

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات کە لەسەر دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان تۆماریکردووە.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (19ی ئایار) دانیشتنی یەکەمی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماری کردووە.

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگا کراوە بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەی 2ی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات و فەرمانیش بۆ ڕاگرتن و هەڵپەساردنی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربکات.

سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت تایبەتە بە شێوازی دابەشکردنی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو