پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن كۆدەبێتەوە

  • May 18, 2024
  • 53 Views
پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا  سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێرێت و خوێندنەوەی دوەمیش بۆ هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكات.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان، بڕیارە كۆبونەوەكە سەعات 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دەستپێبكات و  سێ بڕگە لەخۆ دەگرێت.

بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تەرخانكراوە بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای پشوە ڕەسمییەكان.

لە بڕگەی دوەمی دانیشتنەكەشدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پێشنیارە یاسای هەمواری دوەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكرێت كە هەموارەكە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن لەخۆدەگرێت.

بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، لە بڕگەی سێیەمدا سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵدەبژێردرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو