دانا لقمان بۆتانی؛لەئـێستادا چی پێویستە بۆ کورد

  • May 20, 2024
  • 106 Views
دانا لقمان بۆتانی؛لەئـێستادا چی پێویستە بۆ کورد

وڵات_میدیا #کوردستان

ماوەی چەندین ساڵە زۆرترین پرس و گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند ھەبووە و بووەتە مشتومڕی نێوان لایەنە سیاسیەکان و ناوەند و توێژینەوە ئـەکادییمیەکان ھەموو گفتوگۆکانیش پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژیانی ڕۆژانەی ھاووڵاتیان ھەیە.
پێکھێنانی حکومەتی عیراق بەھاوبەشی و ڕێکەوتنی سەرجەم پێکھاتەکان بووە ، بەتایبەت کورد کارنامەی جیاوازتری ھەبوو بۆ بەشداریکردن لەپێکھانی حکومەت چونکە چەندین بابەت لەدروستبوونی یەکەمین حکومەت تا دواھەمین یان گۆڕانکاری زۆری بەسەرداھاتووە .
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دەتوانم ئـەو بابەتانە دەستنیشان بکەم کە سەریانھەڵداوە و تاوەکوو ئـێستا بەچارەسەنەکراوی ماون:-
١- پرسی مووچە و بودجە
٢-ھەناردەکردنی نەوت
٣-داھاتە نەوتی و نا نەوتیەکان
٤-داھات و خاڵە گومرکییەکان
٥-مەلەفی ئـەمنی
٦-پرسی سنورەکان
٧-ناوچە کێشە لەسەرەکان ھتد…
پێویستە ھەوڵ بدرێت پرسەکان دوور بخرێتەوە لەململانێێ سیاسییەکان ، بۆ ئـەوەی بگاتە چارەسەرێکی کاتی تاوەکوو ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق و کوردستان ئـەنجام بدرێت چونکە لەدوای یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عیراق و حکومەت تا ئـێستا چارەسەرێکی تەواو نەدۆزراوەتەوە، ھەردوولاش لەئـەنجام دانی ھەڵبژاردن نزیک دەبنەوە .
ئەوەی کە گرنگیشە کورد جەختی لەسەر بکاتەوە :-
١-وەفدێکی کورد پێکبھێنرێت ھەموو لایەنە سیاسیەکان لەخۆ بگرێت بیر وڕاو چارەسەری ھەموو لایەک بخرێتە ڕوو.
٢-کۆتایی ھێنان بەملمانێی سیاسیەکان و دروستکردنی یەکگوتاری سیاسی بۆ ئـەوەی لایەنێکی بەھێزبێت لەگواستنەوەی ئـەم دۆخەی ئـێستا بۆ قۆناغێکی خۆشگوزەران.
٣-سەلماندنی نیازپاکی لەبەرامبەر ئـەو داوایانەی لەحکومەتی ھەرێم کراوە.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عیراق لەوە گەورەترە کەئـێستا گەیشتۆتە دۆخێکی چەقبەستوو چونکە ھەردوولا لە بازنەیەکی جوگرافیایی و مێژوویی ھاوبەشدان ،چەندین مەترسی تر وەکوو تیرۆر ھەن کەدەبێت بەھەوڵی حکومەتی ھەرێم و ناوەند دووربخرێنەوە ، بۆیە ئـەم قۆناغە خوازیاری خوێندنەوەی جیاوازترە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/+T_2uNS6SGDY81Igc

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو