نووسینی، سەروەر بەرزنجی
دۆخی جیھان لەبەردەم ئاڵەنگاری گەورەدایە باجۆرێک ٧ مانگی داھاتوو بۆ جیھان چەند مانگێکی مەترسیدارن و مرۆڤایەتی بەھۆی سیاسەتی ئیدارەی جۆبایدن ڕوو بەڕووی پێشھاتی ئاڵۆزبۆتەوە.
ساڵی ٢٠٢٤ ساڵێکی پڕ ڕووداوبووە تازەترین نموونە ھەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی سۆلۆڤاکیا و کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانە،کە خۆی و تیمێکی باڵای حکومەتەکەی گیانیان لەدەستدا،ھەرچەندە ئێران بەفەڕمی ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە بەھۆی نالەباری کەش و ھەوا بووە،بەڵام بەشێک لەشڕۆڤەکاران باس لەوە دەکەن ڕووداوەکە بەھۆی کەش و ھەوا نەبووە.
لەبەرئەوەی سلۆڤاکیا لەئێستادا دژی ناردنی چەکە بۆ ئۆکراینا،بەشێک لەشارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسەی ھەوڵی کوشتنی داوە،بەکرێگیراوی دەزگای موخابەراتی ڕوسیایە،بۆیە پێدەچێت ئەو جۆرە کارانە دژی سەرۆکی تری ئەندامانی ڕێخراوی ناتۆ بێتە ئاراوە.
کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێرانیش زیاتر گوومان بۆ نەیارانی ئێران لەنموونەی ئیسڕائیل و ئەمەریکا درێژ دەکرێت ھەرچەندە ھەردووک دەوڵەت بەفەڕمی ئەوەیان ڕاگەیاند کە بەھیچ جۆرێک پەیوەندیان بەکەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە نییە.
ئیدارەی بایدن بەدرێژایی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو جیھانی ڕوو بەڕووی ئاڵۆزی زۆرکردۆتەوە،٧ مانگی داھاتوو بۆ ئیدارەی بایدن کۆتا دەرفەتە،ھەموو کۆکن لەسەر ئەوەی بایدن ماڵ ئاوایی لەکورسی سەرۆکایەتی دەکات،بۆیە خۆی و ئیدارەکەشی کارێک دەکەن کۆمارییەکان ئەگەرگەیشتنە دەسەڵات نەتوانن سەرکەوتنێکی ئەوتۆ بەدەست بێنن کە جیاواز بێت لەو چوارساڵەی ئەوان لەدەسەڵات بوون.
ئیدارەی بایدن پارەیەکی زۆری تەرخانکردووە بۆ جەنگی غەزە،لەھەمان کات بۆ ئۆکرایناش پارەیەکی زۆر تەرخانکراوە باس لەوە دەکرێت چەندین فڕۆکەی ئێف ١٦ دەگاتە دەست سوپای ئۆکراینا،لەبەرامبەردا ڕوسیا ھەڕەشەی ئەوەیکردووە ئەگەر ھەر فڕۆکەیەکی ئێف ١٦ بگاتە دەست ئۆکراینا ئەوەی بەخەیاڵدا نایەت دەیکەن،سڵ لە بەکار ھێنای چەکی ئەتۆمیش ناکەنەوەو فەڕمانی بەسووپای وڵاتەکەی کرد ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ ھەموو ئەگەرێک
بۆیە ٧ مانگی داھاتوو مەترسیدارترین مانگەکانی دەسەڵاتی ئیدارەی بایدن دەبن،ئایە پاشەکشە دەکەن لەو ئاڵۆزییەی لە جیھان درووستیانکردووە یان زیاتر ئیدامەی پێ دەدەن، ئەگەر پاشەکشە نەکەن ڕووداوی نەخوازراو ئاڵۆتر ئەگەری ڕوودانیان بەھێزە.