بانگەوازێک لە شارەوانی سلێمانیەوە بۆ ٢٨ گوندەکە

  • May 25, 2024
  • 84 Views
بانگەوازێک لە شارەوانی سلێمانیەوە بۆ ٢٨ گوندەکە

بانگەوازێک بۆ ٢٨ گوندەکە

لە رێگەی تیمەکانمان لە بەشی زیادەڕەوی تێبینیمان کردووە کە تێگەیشتنێکی هەڵە بۆ فراوانکردنی حەرەمی ٢٨ گوندەکە لە ئارادایە و بەهۆیەوە کۆمەڵێک هاوڵاتی بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی کەوتوونەتە تەواوکردنی هەیکەل و دروستکردنی خانوو، بەڵام ئەوەی پێویستە هاوڵاتیان بیزانن ئەوەیە کە حەرەمی ئەو ٢٨ گوندە بەپێی نەخشەی کادسترۆ دیاری دەکرێ نەوەک بەپێی نەخشەی شارەوانی، بۆیە ئەو زەوی و خانووانەی کە دەکەونە نەخشەی شارەوانی کە بۆ گوندەکە کراوە مەرج نییە بکەونە حەرەمی گوندەکەشەوە، بە تایبەت گوندەکانی مەلاداود و هوانە و کانی شینکە چونکە حەرەمی ئەو سێ گوندە بچووکە و زۆربەی زەوی و خانووەکانی ئەو سێ گوندە دەکەوێتە دەرەوەی حەرەمی گوندەکەوە، بۆیە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروست مەکەن و هەیکەل تەواو مەکەن، وە شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێک کە بەهۆی دروستکردنی خانوو بەبێ رێگەپێدان بەر هاوڵاتیان بکەوێت.

لەگەڵ رێزی

سەرۆكایەتی شارەواانی سلێمانی

٢٥ ی ٥ ی ٢٠٢٤

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو