گۆڕان: دوو لیستی مووچه‌ی مانگی پێنج ئاماده‌ كراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت

  • May 26, 2024
  • 45 Views
گۆڕان: دوو لیستی مووچه‌ی مانگی پێنج ئاماده‌ كراوه‌ و ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت

میدیای گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌، چاوەڕێ دەکرێت لە 24 کاتژمێرى داهاتوودا لیستى مووچەى مانگى پێنجـى فەرمانبەرانى هەرێم کە بە دوو لیست ئامادەکراوه‌ بە پلەبەرزکردنەوە و بێ پلە بەرزکردنەوە رەوانەى بەغدا بکرێت و هەر لەم 24 کاتژمێرەدا یەکەمین گوژمەى داهاتى ناوخۆش بۆ مانگی شوبات رادەستى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ دەکرێت.

ماڵپه‌ری كه‌ی ئێن ئێن_ی میدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وەزارەتى دارایی هەرێمه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ “چاوەرێ دەکرێت وەزارەتى دارایی هەرێم لیستى مووچەى مانگى پێنج-ى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانەى وەزارەتى دارایی حکومەتى فیدراڵ دەکات و ئەگەریش هەیە هەر ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەى کاش لە پارەى داهاتى ناوخۆ لە رێگەى لقى هەولێرى بانکى ناوەندى عێراقەوە رادەستى بەغدا بکرێت”.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد: “هەر ئەمڕۆ وەزیرى دارایی عێراق دواى پشوى هەفتە دەگەڕێتەوە سەر کار و بڕیار لەسەر ناردنى مووچەى مانگى چوار-ى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان دەدات کە تا ئێستا مووچەکانیان دابەش نەکراوە”.

ئەوەشى ئاشکرا کرد، کە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق رۆژى دووشەممە دەچێتە لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى خشتەى بودجەى ساڵى 2024 کە هەفتەى رابردوو لە ئەنجومەنى وه‌زیرانى عێراقەوە رەوانەى ئەنجومەنى نوێنەران کرا”.

لەبارەى چارەنوسى مووچەى مانگى چوار و پێنجى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمیشەوە کە بەهۆى وردبینیکردن لە ناوەکانیان کێشەى بۆ دابەشکردنى مووچەکانیان دروستبوە ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد گەر حکومەتى هەرێم و فیدراڵ بگەنە رێککەوتنى بنەڕەتى لەبارەى لیستى ناوەکانیان تا کۆتاییهاتنى تەوتینى مووچەکانیان، ئەوا پێش هاتنى جەژنى قوربان هێزە ئەمنییەکان مووچەى مانگەکانى چوار و پێنج-یان دابەش دەکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو