پارتی سەوزی کوردستان لەسەر پرسەکانی ژینگە هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

  • May 29, 2024
  • 44 Views
پارتی سەوزی کوردستان لەسەر پرسەکانی ژینگە هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.

شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەى حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە و تێیدا داوا كرا پەلە لە پەسەندكردنی بودجە بكرێت بۆ خزمەتكردنى هاوڵاتییان، هەروەها داواشکرا پەلە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بكرێت.

میدیا عێراقییەكان لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووى سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیای فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، شەوى ڕابردوو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی لە بەغدا و لە نووسینگەكەی حەیدەر عەبادی كۆبوونەوە و تیایدا چەند پرسێك تاوتوێکرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا داواكرا پەلە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانى عێراق بكرێت.

دەشڵێن، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى داوایانکردووە، پێویستە پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی بودجە لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو