قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی”بەمەبەستی رێگریکردن لە مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمڕ ئەنجامدا.”
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بۆ دورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمڕ و گۆیژە بەفەرمانی قائیمقام، لیژنەكانیان بەهاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەهەڵمەتەکەدا، سەرجەم کۆشک و کەپر و دەستگێڕەکان ئاگادارکرانەوە کە ئاگرکردنەوە قەدەغەیەو هەر کەسێک سەرپێچی بکات روبەڕوی سزا یاساییەکان دەکرێتەوە.