هـەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوری یە و بەرھەمی دوای ڕاپەرینی خەڵکی کوردستانە ، یەکەمین ھەنگاو بۆ ئـەنجامدانی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەت و دروستکردنی دام و دەزگاکان و نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستور و گشتپرسی و پەیوەندی بەھێزی لایەنە سیاسیەکان ؛ قەوارەی ئـەمڕۆی دروستکرد.
هـەرێمی کوردستان لەڕووی ئـیداری و ئـەمنی یەوە ناوچەیەکی ئـارامی ناوچەکە و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ، باکگراوندی ھەرێم ئـەزموونێکی زۆری ھەیە لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆردا ھەر لەشاخەوە لە ڕووبەڕوونەوەی ڕژێمی بەعس و درێژکراوەکەی ئـالقاعیدە و دواھەمین-یان ھاتنی چەکدارانی داعش بوو لەساڵی ٢٠١٤ ، ھەموو ئـەمانە بوونە ھۆی دەوڵەمەندکردنی ئـەزموونەکە و ناساندنی کورد و کوردستان بەجیھانی دەرەوە.
ھەنگاوەکان؛ لایەنی ئـەرێنی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەرکرد ، بووە مەڵبەندی پێکەوە ژیانی بۆ گشت پێکھاتەکان ، وە بووە فاکتەرێکی بەھێز بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری کۆمەڵگا و لەلایەکی تریش باوەشکردنەوە بۆ ئـاوارەکان و درﻭستکردنی کەمپەکان ھێلی ھاوکاری و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی زیاتر و بەھێزترکرد .
ئەوەی گرنگە جەختی لەسەر بکرێتەوە مانەوەی قەوارەی ھەرێم-ە وەکوو خۆی و ھەﻭڵی زیاتر بدرێت بۆ ئـەوەی ھیچ تەحەدییاتێک کاریگەری لەسەر لاوازبوونی دروست نەکات ، ئێستا زۆرترین قسە و باس لەسەر ژیانگوزەرانی ھاووڵاتی و فەرمانبەران و دۆخی مووچە و پەیوەندی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندە خەریکە نەگەیشتن بەچارەسەرێکی تەواو ئـەزموونی دەیان ساڵی ڕابردوو لەرزۆک دەکرێت .
ڕەوشی ناوچەکە بەکۆمەلێک ڕووداوە گوزەر دەکات ھەر لە شەڕی ڕوسیا وئـۆکرانیا – حەماس و ئـیسرائـیل بگرە تا دواھەمین ڕووداوە ئـیقلیمیەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کاریگەری نەرێنی لەسەر ئـەم دۆخە چەق بەستووەی ھەرێم دروست دەکەن ، بۆیە سەرکردایەتی کورد گرنگە لەئـێستادا سیاسەتێکی حەکیمانە پەیڕەو بکات ؛ یەکەمیان بۆ یەکگوتاری سیاسی ؛ دووەمیان بۆ دروستکردنی پەیوەندی و سیاسەتی دەرەرە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
بۆ ئـەوەی ھەرێمی کوردستان ڕۆلی زیاتر بەرقەرار بکات و قەوارەی ھەرێم لەچوارچێوەی فیدڕاڵیەت بەبەھێزی بمێنێتەوە ، پێویستە چەند ھەنگاوێک دەست پێبکات :-
١- ئـاسایکردنەوەی پردی پەیوەندی نێوان ھاووڵاتیان و حکومەت و توانای وەڵامدانەوەی خواست و پێداویستییەکان .
٢-ڕێکەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەکان و ھەڵگری درﻭشمی ستراتیژیەتی ڕوون و ئـاشکرا ، ئـەمەش ڕۆلێکی بەرچاو دەگێڕێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان .
٣-تەئـکیدکردنەوە ڵە ئـەنجامدانی ھەڵبژاردن ، کە چاوی زۆربەی ناﻭەند و توێژینەوە ئـەکادییمیەکان لەسەر ھەڵبژاردنە بۆ ئـەوەی گۆڕانکاری نوێ بھێتە ئـاراوە ، کە لەقۆناغی ئـەمڕۆدا ھەڵبژاردن فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ ئـاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و چارەسەرنەکردنی بەشێکی زۆر لەوکێشانەی کەتاوەکوو ئـێستا بەچارەسەرنەکراوی بەجێماون.
٤-پەرەپێدان بە سیاسەتی دەرەوە و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان کە ھۆکارگەلێکن بۆ بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێم و پشتیوانیان .
قۆناغی ئـێستا ئـەمانەتی شەھیدان و تێکۆشەر و دەیان سەرکردەیە بۆیە ھەوڵی ھەموو لایەکی پێویستە کە تێبکۆشن و کاربکەن لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکان و گەیشتن بە ئـاواتەکانی گەڵەکەمان .