عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پارت و هاوپەیمانیی نوێ بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماردەكرێن.
ئەوەشی وت، تائێستا ناوی (10) پارت و دو هاوپەیمانی تۆمار كراون بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكە.
عیماد جەمیل، لە لێدوانێكدا بۆ روداو، وتیشی، تائێستا هیچ مەرسومێكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەرنەچوە، چاوەڕوان دەكەین بەمزوانە مەرسومێكی نوێ دەربچێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەمڕۆوە كاندیدانی پێكهاتەكان بۆ كورسی كۆتاكان تۆماردەكرێن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە بواری ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.