هۆكاری نەناردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینی سەربازی ئاشكرادەكرێت

  • June 10, 2024
  • 58 Views
هۆكاری نەناردنی موچەی مانگی پێنجی خانەنشینی سەربازی ئاشكرادەكرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە بەڵام خانەنشینیی سەربازی تێدا نەبو و  وەزارەتی دارایی وتی، تەمویلەكەیان لەلایەن بەغداوە نەگەیشتوە.

لەبارەی هۆكاری نەناردنی موچەی خانەنشینیی سەربازی، كەمێك لەمەوبەر، سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی”تەنیا لەنێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە! چاودێری دارایی عێراق داوای زانیاری تەواوی دۆسیەکانیانی کردوەو وردبینی دەکات.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو