مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایکۆت کردنی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکەن

  • June 14, 2024
  • 36 Views
مامۆستایانی وانەبێژ هەڕەشەی بایکۆت کردنی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەکەن

دەقی راگەیەندراوی مامۆستایانی وانەبێژ:

بەناوی خوای گەورە
بۆ بەڕێز / وەزیری پەروەردە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ، مامۆستایانی ئاینی ، کەس و کاری قوتابیان، خەمخۆرانی پەروەردە، ڕای گشتی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن..

بابەت/هۆشداریدان.

دوای ئەوەی زیاد لە 10 ساڵە حکومەتی هەرێم بە پاساوی جۆراوجۆر کەرتی پەروەردەی پشتگوێخستووەو دامەزراندنی ڕاگرتووە، هەموو ساڵێک بەهۆی بێباکی حکومەت و گوزەرانی سەختی مامۆستایان و وانەبێژان، خوێندن دوای چەن مانگێک بایکۆت بە کەموکورتی بەڕێکراوە.

وەکو مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنی وەزیری پەروەردەین(نوسراوی ژ.1ی وەزیری پەروەردە لە 7ی1 ی 2024) کە تیایدا باس لە دوو خاڵ ئەکات ( بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ، پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی میلاک) دواتر لێدوانێکی دیکەی کە ئاماژەی بەوەکرد دوای جەژن هەنگاوی دیکە دەنێین لەسەر کەیسی مامۆستایانی وانەبێژ.

لێرەوە ڕایدەگەیەنین، بە وردی چاودێری بەڵێن و هەنگاوەکان دەکەین ئومێد ئەکەین لە جێی چاوەڕوانی مامۆستایان بن ، بە پێچەوانەوە هەنگاوەکان دڵخۆشکەر نەبن دڵنیایی ئەدەین بۆ جارێکی تر خوێندنی ساڵی داهاتوو ڕادەگرین و ئامادەنابین چیدیکە پەروەردە بەم شێوە شکستخواردووە بەردەوامی پێبدەین و پێش دەسپێکی ساڵی نوێ بایکۆت ڕادەگەیەنین.

داوا لەهەموو ئەو بەرپرس و لایەنانەی سەرەوەی سنوری بایکۆت دەکەین دڵسۆزانە بەئەرکی سەرشانیان هەستن و فشار بکەن بۆ جێەجێکردنی بەڵێنەکان تا چیدیکە “منداڵی فەقیر” نەبێتە قوربانی بێباکی بەرپرسانی حکومەت و بایکۆتی ناچاری مامۆستایان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی وانەبێژ
14/6/2024

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو