ئەمڕۆ شەممە، ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتو گوزاری هەرێم لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ پێشوازیکردن لەگەشتیاران کردووەو پێشبینی دەکەن لەچوار رۆژی جەژندا 300 هەزار گەشتیار ڕوو لەهەرێم بکەن.
ئەوەشی خستەرو، لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی گەشتیارەکان و لەگەڵ کۆمەڵەی میوانخانەکان و شوێنە گەشتییارییەکانیشدا کۆبوونەتەوە.
باسی لەوەش کرد، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێری دۆخی بازاڕو نرخی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن و رێگریی لەهەموو شوێنە گەشتیاری و رێستۆرانت و میوانخانەکان دەگرن قۆرغی نرخ بکەن.
لای خۆیهوه ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لهڕاگهیهندراوێكدا دهڵێت، “بۆ پێشوازیکردن لەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران کە پێشبینی دەکرێت روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، دەستەی گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و کەرتی تایبەت ئامادەکاری تەواوی کردووە و هەموو هەوڵەکانی خۆیشی خستۆتەگەڕ بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و لەبار بۆ گەشتیاران.”