کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە خەڵکی کوردستان دەکات
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر، خەڵکی قارەمان و تێکۆشەری کوردستان و سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان.
بە درێژایی مێژووی گەلەکەمان، هەمیشە جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان وێستگەیەک بوونە بۆ ئاشتبوونەوەو برەودان بەرۆحی لێبووردەیی و پێکەوەژیان، بەهیوام ئەم جەژنە پیرۆزەش ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان، هەموومان پێکەوە لەپێناو گەیشتن بە ئاواتەکانی گەلەکەمان و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان کۆتایی بە ململانێکان بهێنین و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لەپێشینەی کارەکانمان بێت.دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو کوردێک و کوردستانییەک پیرۆز دەکەم.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی