نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

  • June 20, 2024
  • 29 Views
نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێر ئاوكەوتووەكەی كۆچبەران لە ئاوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە، تا ئێستاش ٤٣ كۆچبەر بێ سەروشوێنن و ١١كۆچبەریش رزگاركراون.
ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتاڵی بڵاویكردەوە، لەلایەن كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ نۆ تەرمی دیكە دۆزرانەوە كە پەیوەندییان بە رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.
تا ئێستا ١٧ تەرم لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە لەكۆی زیاتر لە ٦٠ كۆچبەر كە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و ١١ كۆچبەریش رزگاركراون كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو