دیلان ڕه‌شاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر هێله‌كانی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێن.
به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له رۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانه‌وه، به درێژایی رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتژمێر 6:00 بۆ 8:00ی به‌یانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن وتیشی، ته‌واو كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێتمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و تاوه‌كو تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م خشته‌یه به‌رده‌وام ده‌بن.
وابڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی قۆناغی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات.