هاتوچۆی گشتی عێراق: سیستمی هاتوچۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکدەخەینەوە

  • June 23, 2024
  • 38 Views
هاتوچۆی گشتی عێراق: سیستمی هاتوچۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکدەخەینەوە

بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، شاندێک لە هەرێمی کوردستان سەردانیان کردون بۆ دروستکردنی سیستمێکی هاتوچۆی هاوبەش، لە رێگەی ئەو سیستمەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق لە هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بکات، راستەوخۆ سزای بۆ تۆمار دەکرێت.

محەمەد عەلی حەسون بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، هەماهەنگییەکی راستەوخۆ لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە لەبارەی یەکخستنی سیستمی هاتوچۆ.

محەمەد عەلی حەسون ئاماژەی بەوەشکرد، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد بۆ ئامادەکردنی سیستمێکی هاتوچۆی هاوبەش، تا لە رێگەیەوە ئاڵوگۆڕی داتا و زانیارییەکان بکرێت و سیستمی پێبژاردنیش یەکبخرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕو، لە کاتی کەوتنەکاری سیستمەکە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی عێراق لە هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بکات راستەوخۆ تۆمار دەکرێت، شۆفێرەکەش دەتوانێت لە هەرێمی کوردستان پێبژاردنەکە بدات، لە عێراقیش دەتوانێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو