باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق: ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هه‌ولێر و ئه‌مسته‌ردام دوهێندە زیاتر بوە

  • June 24, 2024
  • 58 Views
باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق: ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هه‌ولێر و ئه‌مسته‌ردام دوهێندە زیاتر بوە

باڵیۆزی شانشینی هۆڵندا لە عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردولادا دوهێندە زیاتر بوە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هانس ساندی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵندا لە عێراق کرد؛ کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دولایەنە. 

مه‌سرور بارزانی پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی هۆڵندا لە شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش و پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابوری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، باڵیۆزی شانشینی هۆڵندا، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرد كە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردولادا دوهێندە زیاتر بوە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو