ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و داشکاندانی پارەی کەڵەکەبوی کارەبای هاوڵاتییان هه‌روه‌ها رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ گفتوگۆ ده‌كات.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ڕەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرما و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لەم وەرزەدا تاوتوێ دەکرێت، هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (249) لە 27-03-2024، تایبەت بە داشکاندنی سەدا 20ـی پارەی کەڵەکەبوی کارەبای هاوڵاتییان دەکرێت.
لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکەد، ڕاپۆرتی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەڕێوەچونی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ و ڕێکارەکانی وەزارەتەکە لەبارەی حاجییان و بابەتی گیانله‌ده‌ستدانی ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، بڕگەی سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له به‌رانبه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌وانه، لیستی موچه‌ی مانگانه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، پڕۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شیی هه‌ردو دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵ و هه‌رێم، به بانكیكردنی موچه، بابه‌تی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتوی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاتی نانه‌وتیی مانگانه‌ی هه‌رێم، رێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌گه باس ده‌كرێت.