حاڵه‌ته‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ته‌قه‌كردن له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بهگشتیو تیك تۆك به‌تایبه‌تی زیادیكردووه، له‌و باره‌یه‌وه د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، هەر کەسێک ڤیدیۆی تەقەکردن لەتیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە بڵاوبکاتەوە، لەلایەن داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و دەدرێتە دادگا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌شڵێت، بەسەدان کەس لەسەر ئەوەی چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە، پێبژارندی دارایی (غەرامە) و بەندکراون و کەیسەکانیان لای دادگایە.