بنەماڵەی ئەو كەسەی ئەمڕۆ لەناو زیندانی گرتنو گواستنەوەی سلێمانی دو كەسی بەچەقۆ برینداركرد، ڕونكردنهوهیهك بڵاودهكهوهنهوهو دهڵێن، “سهرهتای ئهمساڵ لهقهزاری چەمچەماڵ لهلایهن ئهو دو كهسهو دوی برای تریانهوه برایهكیان كوژراوه”.
بهگوێرهی ڕونكردنهوهی دهزگا ئهمنییهكان، ئەمڕۆ یهكشهممه، کەسێک بهناوی سەردانیکردنهوه چۆته ناو زیندانی گرتنو گواستنەوەی سلێمانی، پاشان هێرشیکردۆتە سەر دو برای زیندانییو برینداری كردونو لهئێستادا لهنهخۆشخانه لهژێر چاودێری پزیشكدان.
دهقی ڕونكردنهوهكه:
رونكردنەوەیەك لەبنەماڵەی جاسم و قاسمی مامەقالەوە:
بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ لەپاش ئەوەی لەکەناڵ و سایتەکان هەواڵی بریندار بونی دوو کەس لەگرتوخانەی سلێمانی بڵاو بوەوە.
بە پێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو.
لە بەرواری ١٨ی ١ی ٢٠٢٤ لەشاری چەمچەماڵ لەکاتژمێر ٣ی بەیانی چوار چەکدار دەچنە پێش ماڵی خوا لێخۆشبو (جمعە قادر غەفور)ی برامان و لەدەرگای حەوشەکەی دەدەن و لەپاش ئەوەی دەچێتە پێشوازیان. بەبێ هیچ قسەیەک ئەم چوار کەسە کە هەرچواریان برای یەکن پەلاماری براکەمان دەدەن و فیشەکێکی پێوە دەنێن.
لە پاش نیو کاتژمێر کاکە (جمعەی) برامان چوەوە بەر دیوانی خودای گەورە و گیانی سپارد.
ئەمە لەکاتێکدایە براکەمان خاوەن دوو هاوسەر و ١٠ منداڵە و هیچ تاوانێکی نەکردوە و هیچ کێشە و پێشینەیەکی ناکۆکی کۆن و نوێمان لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە نەبوە. ئەوەندە لەخۆی دڵنیا بوە کاتێک دەرگای بۆ کردونەتەوە وای زانیوە ئەم کەسانە بۆ پێوسیتیەک هاتون بەو کاتە لەدەرگا دەدەن.
ئەوەی ئاماژەمان پێ کردوە لەکامێرای چاودێرییەوە تەواوی ڕوداوەکە تۆمار کراوەو لەلای خۆمان و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و تەواوی دام و دەزگا ئەمنێکانی سنوری چەمچەماڵ بەردەستە.
پەیوەست بەهەمان ڕوداو، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاک (عەزیز قادر غەفور) کە برا گەورەی بنەماڵەکەمانە. دەرفەتی وەرگرتوەو بەمەبەستی سەردانی(مەواجە) ڕۆشتوەتە ناو زیندانەکەو لەو کاتەدا چاوی بەبکوژانی براکەمان کەوتوە کاتەکەی بەگونجاو زانیوە تۆڵەی خوێنی برا بەناحەق کوژراوەکەمان بکاتەوەو هێرشی کردوەتە سەر دوو لەبکوژەکانی کاک (جمعە)ی برامان.
بنەماڵەی
جاسم مامە قالەو قاسم مامە قالە