وادەى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکووک ئاشکرا کرا

  • July 3, 2024
  • 45 Views
وادەى هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکووک ئاشکرا کرا

پەرلەمانتارێکى یەکێتی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت، بەڵام هەندێك نەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای كەركووك سوودمەند بوون، هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی حۆجێیى نوێی كەركووك دەدەن.

سەباح حەبیب ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتی ڕایگەیاند، فراكسیۆنەكەیان لە بەغدا بۆ دەربازبوون لەو بۆشاییە ئیدارییەی كەركووك و هەروەها خزمەتی پێكهاتەكان، سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كردووە و پێشنیاری خۆمان لەوبارەوە پێداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ لایەنەكانە گفتوگۆی چڕمان كردووە بۆ ئەوەی كەركووك لەو قەیرانە ڕزگاری بێت، لەو چوارچێوەشدا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆدەبێتەوە و پارێزگاریش هەڵدەبژێردرێت.

هەروەها، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە فراکسیۆنى یەکێتی ڕایگەیاند، لە حەوت ساڵی ڕابردوودا هەموو پێكهاتەكانی دیكەی كەركووك كێشەیان هەبووە، چونكە نادادپەروەرییەك هەبووە لە ئیدارەدانی شارەكەدا.

باسی لەوەشكرد، بەداخەوە دەبینم هەندێك نەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی لە ئیدارەی ئێستای كەركووك سوودمەند بوون، هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی نوێیى كەركووك دەدەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو