ڕاوێژكاری دارایی سودانی: لە قۆناغی گەڕاندنەوەی قەرزی درێژخایەنداین

  • July 6, 2024
  • 50 Views
ڕاوێژكاری دارایی سودانی: لە قۆناغی گەڕاندنەوەی قەرزی درێژخایەنداین

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، سفركردنەوەی قەرزەكانی سەر سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕەنگدانەوەی بەرزی و تۆكمەی توانای قەرزكردنی عێراقە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لەپێشكەوتندایه‌ بۆ پڕۆسەی دانەوەی قەرزی گەشەپێدانی درێژخایەن بۆ بانكی نێودەوڵەتی.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “عێراق لە ساڵی 2004ەوە تا كۆتایی ساڵی 2018 لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نزیكەی پێنج بەرنامەی كردوە، لەنێویاندا سێ بەرنامەی ئامادەكاری قەرز و سەرجەمیان بە پێدانی قەرز تایبەتمەند بون كە ئەركی پشتگیریكردن بو لە دۆخی سەقامگیری و چاكسازی ئابوری لە عێراق و بە دو ئاراستە، یەكەم، بەرنامەكانی قەرز ئەگەر عێراق قەرزی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە ئابورییەكان، بەو پێیەی ئەو قەرزانە پاڵپشتیكردنی بودجەی گشتی و دارایی لەخۆگرتبو بەرنامەكانی سەقامگیری ئابوری، بەتایبەتی لە كاتی شەڕی تیرۆرستی داعش”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەبارەت بە ڕەوتەكەی دیكه‌ش لە بواری چاكسازیی ئابوریدا، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە گشتی داوا لەو وڵاتانە دەكات كە قەرز وەردەگرن بۆ جێبەجێكردنی هەندێك چاكسازیی ئابوری، لەبارەی دۆخی عێراقدا ئەو چاكسازییانە بریتی بون لە باشتركردنی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و كەرتی بانكی، بەرزكردنەوەی شەفافیەت، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، و چاكسازی لە كەرتی داراییدا.

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، “ئەو قەرزانە لە پێنج ملیار دۆلار بۆ هەر قەرزێك تێنەپەڕیوە، هەروەها دەرهێنانی ڕاستەقینەی لێیان لە هەر حاڵەتێكدا لە سێ ملیار دۆلار یان زیاتر زیاتر نابێت، بەپێی بەرنامەی گەڕاندنەوەی قەرز كە هەر شه‌ش مانگ جارێك ئەنجام دەدرێت لەگەڵ ماوەی ئیمتیاز بۆ ماوەی دو ساڵ پێش گەڕاندنەوەی قەرزەكان، بە سودی ساڵانەی مامناوەند، كە بەزۆری لە 4.5% زیاتر نییە، و مەرجەكانی ئەم قەرزانە لە پێنج ساڵ زیاتر نابن”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، “عێراق ئەو قەرزانەی داوەتەوە كە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردودا وەرگیراون و بەپێی میكانیزمی پارەدانی ئاسایی، قۆناغی سفركردنیش نزیك دەبێتەوە مەگەر ئەمڕۆ هەمویان سفر نەكرێنەوە، ئەوەش ڕەنگدانەوەی توانای قەرزداری بەرز و تۆكمەی كۆماری عێراقە لە گەڕاندنەوەی پارەدا لەبەردەم كۆمەڵگەی دارایی نێودەوڵەتی بەتایبەتی و لەبەردەم ڕێكخراوە داراییە نێودەوڵەتییەكان فرەلایەن بەگشتی”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو