زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەلی كار دەڕەخسێنێت

  • July 13, 2024
  • 70 Views
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەلی كار دەڕەخسێنێت


زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ رەخساندنی هەلی کار  ۆرک شۆپێک بۆ دەرچووانی چەند بەشێکی ئەنجام دەدات .

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لە راگەیاندراوێكدا دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ی کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری و کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆرماتیک ئاگادار دەکاتەوە، رۆژی دووشەممە 15.7.2024 كاتژمێر 10ی بەیانی ۆرک شۆپێک لە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ هۆڵی پیرەمێرد ئەنجام دەدات.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، مەبەست لە ۆرک شۆپەکە رەخساندنی هەلی کارە بۆ دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 بۆ ئەم بەشانە:

کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری / بەشی ئەندازیاری گەیاندن

کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری

کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تەکنەلۆجیای داتابەیس

کۆلیژی تەکنیکی ئینفۆڕماتیک / بەشی تۆڕەکانی کۆمپیوتەر

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو