داوا لە سوپاى عێراق دەکرێت بۆ ڕێگرى لە تورکیا بێتە ناو هەرێمى کوردستانەوە

  • July 14, 2024
  • 125 Views
داوا لە سوپاى عێراق دەکرێت بۆ ڕێگرى لە تورکیا بێتە ناو هەرێمى کوردستانەوە

جەواد یەسارى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى ڕاگەیاندوو، پاراستنی خاکی عێراق پێویستی بە چوونە ناوەوەی سوپای عێراق هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی فراوانبوونی سوپای تورکیا.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێویستە حکومەتى عێراق هەڵوێستى هەبێت.

یەسارى جەختدەکاتەوە، پێویستە یەکە سەربازییەکان بچنە ناو هەرێمی کوردستانەوە و کاریگەریی خۆیان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو