لە ئەمڕۆوە ئەم کەسانە لە هەولێر دەستگیر دەکرێن

  • July 17, 2024
  • 125 Views
لە ئەمڕۆوە ئەم کەسانە لە هەولێر دەستگیر دەکرێن

پارێزگاى هەولێر بڵاوى کردەوە، لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیر دەکرێن، دەشڵێن، لەپاش دەستگیرکردنیان ڕێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر.

پارێزگاى هەولێر لەبارەى دەستگیرکردنى سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیر دەکرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لە سەر داواکارى و گلەیی و گازاندەى هاوڵاتیان و لە پێناو نەهێڵانى دیارەدەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و دوور لە ئادابى گشتیى دەرکراوە.

لە کۆتایدا هاتووە، لەپاش دەستگیرکردنیان ڕێکارى یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو