چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه هۆشداریى به‌سوننه‌كان ده‌دات‌و هەڕەشەی دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان لەسوننەکان دەکات، په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌ش ده‌ڵێت:”له‌ئەگەری ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دانانی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، ده‌توانین به‌زۆرینه‌ی دەنگی په‌رله‌مانتاران سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین”.
عه‌لی به‌لداوی په‌رله‌مانتاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعە له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانەوە وتویه‌تى، “ئه‌و واده‌یه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هێزه سیاسییه سوننیه‌كان د‌یاریكردبوو، خه‌ریكه كۆتایی دێت”.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “نزیكه‌ی حه‌وت مانگه په‌رله‌مان بێ سه‌رۆكه، بۆیه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ی دەنگی پەرلەمانتاران كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ڕێككه‌وتنی كۆتایی نێوماڵی سوننه‌كان ده‌كات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “به‌هێزه سیاسییه سوننیه‌كانمان ڕاگه‌یاندوه، كاندیدیك بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، له‌حاڵه‌تی ڕێكنه‌كه‌وتنیشیان، ئه‌وكات دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین‌و ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه”.
14ی تشرینی دوەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا کۆتایی بەئەندامێتی محەممەد حەلبوسی لەپەرلەمانی عێراق بهێنێت، لەوساتەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە پشکی پێکهاتەی سوننەکانە، لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە کە شیعەیە، بەڕێوەدەبرێت.