دانــا لقمان بۆتانی :هـەڵبژاردن چارەنووساز دەبێت

دانــا لقمان بۆتانی :هـەڵبژاردن چارەنووساز دەبێت

وڵات_میدیا #کوردستان

دانــا لقمان بۆتانی چاوديرى سياسى
قەوارەی ھەرێمی کوردستان لەماوەی ڕابردوو زۆرترین گرفت و ئـاڵنگاری ڕووبەڕووی بویەوە ، لەلایەک پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەند ، لەلایەک ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پرسی مووچە و بەم دواییەش لەشکرکێشیەکانی وڵاتانی ئـیقلیمی مەترسی نوێ بوون و پرسیاری خستە سەر سیادە خاک و قەوارەی ھەرێمی کوردستان .
نە کۆبوونەوەکان چارەسەریی ڕیشەیی کێشەکانی کرد نە ئـیرادەیەکی باڵاش دروستبوو تاوەکوو ھەموو مەترسیە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دوور بخاتەوە!
كەواتە چارەسەری سەرەکی بۆ ئـەم قۆناغە ھەڵبژاردن دەبێت ، ھەڵبژاردنیش گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت چونکە دووبارە ھەیکەلی حکومڕانی لەھەرێمی کوردستان دروست دەبێت ، کورد دەتوانێت لە حکومەتی نوێ لاپەڕەیەکی نوێ ھەلبداتەوە و ڕۆڵی ھەبێت و بەفعلی چارەسەری سەرجەم کێشە ناوخۆییەکانی خۆی بکات چونکە بەھێزبوون و توندی سیاسەتی ناوخۆیی یارمەتیدەربێت کە ھەرێمی کوردستان لەسەر سیاسەتی دەرەکی و نێودەوڵەتی خۆیشی بەھێزتر بێت .
گریمان ؛ حکومەتێکی یەکگرتوو پێکھێنراوە و ھەیکەڵی حکومڕانی سیاسەتێکی سەردەمیە و لایەنە سیاسیەکان پەڕاوێکی ھاوبەشیان ھەیە و کۆکن لەسەر بوودجە و مووچە و سنورەکان و تێکنەدانی ئـاسایشی ھەرێمی .
ئايا کێشەکان چارەسەر نابن ؟
ئایا خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان ڕووبەڕووی تەعریبی نوێ و ئـەزیەت دان دەبنەوە ؟
ئايا سیادەی خاک بە لەشکر و فڕۆکە دەبەزێندرێت ؟
بەدڵنیاییەوە ، نەخێر چونکە حکومەتێکی یەکگرتوو زامنی خۆشگوزەرانی و ئـاسایشی تەواوەتی دەکات ، وە گرنگیشە دەنگدەران بەڕۆڵی خۆیان ھەڵستن و گڕوتین بدەنە خۆیان خانەوادەکانیان تاوەکوو ڕووبکەنە سوندقەکانی دەنگدان و کەسان و کادری بەتوانا ھەڵبژێرن چونکە ئـەم قۆناغە چەندە سەختە ھێندەش ئـەرکی سەرشانی کاندیدان سەختر دەکات و دەبێت بێ وچان ھەوڵ بدەن متمانەی دەنگدەران لەدەست نەدەن و کاربکەن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەویی حکومڕانی و خۆشگوزەرانی زیاتری ھاووڵاتیان .
لەکۆتایشدا ھەر ھەڵبژاردن دەبێتە دەرچەیەک بۆ گۆڕانکاری لەپۆستە ئـیدارییەکان و ڕکخستنەوەی سیاسەتی گشتی و پاراستنی ئـەزموونی سیاسی ھەرێمی کوردستان .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو