وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای وڵاتەكەی لە هەرێم راگەیاند

  • July 20, 2024
  • 98 Views
وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای وڵاتەكەی لە هەرێم راگەیاند

 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌، له‌ كاتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ ناوچه‌ی زاپ، مینێك له‌ژێر پێی سه‌ربازێك به‌ناوی به‌هادر ردڤان تالای ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها عه‌قید عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میركانیش به‌ سه‌ختی بریندار بو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای هه‌فته‌یه‌ك عه‌قید عه‌بدوڵا جه‌م ده‌میركان شه‌وی رابردو له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت گیانی له‌ده‌ستدا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو