سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردرا به‌قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن له سه‌مونخانه‌كان و نانه‌واخانه‌كان و چێشتخانه‌كان و له‌مه‌ودوا ده‌بێت كیسه‌ی كاغه‌ز به‌كاربهێندرێت.
“به پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌كارهێنانی كیسه‌ی نایلۆن له سه‌مونخانه‌كان و نانه‌واخانه‌كان و چێشتخانه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا، بڕیاره‌كه به‌و جۆره‌یه له‌مه‌ودوا له جیاتی كیسه‌ی نایلۆن ده‌بێت كیسه‌ی كاغه‌ز به‌كاربهێنرێت”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له روی زانستییه‌وه كیسه‌ی نایلۆن زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌كرێت ببێته هۆی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ توشبونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه له ئێستادا له جیهان كیسه‌ی كاغه‌ز وه‌ك و جێگره‌وه‌یه‌ك له جیاتی كیسه‌ی نایلۆن به‌كارده‌هێنرێت”.