لەسەر كوشتنی هاوڵاتییەك بەچەقۆ لەسلێمانی دایك و كچێك دەستگیركران

  • July 26, 2024
  • 49 Views
لەسەر كوشتنی هاوڵاتییەك بەچەقۆ لەسلێمانی دایك و كچێك دەستگیركران

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی”دوای ئەوەی شەوی ڕابردو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لەماڵەکەدا لەگەڵ دو کەسی تردا دەبێتە شەڕو دەماقاڵێی، لەئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات، تۆمەتباران بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.”

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕوداوەکەو ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیانپێکرد.

پۆلیس هێمای بۆ ئەوەش كردوە، سەرەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا دو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.

پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی، لەئێستادا هەردو تۆمەتبار (ن. ع. م. – أ. ج. م.) کە دایک و کچن، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو