تەحریر شام بناسە

  • December 5, 2024
  • Ahmed
  • 25 Views
تەحریر شام بناسە

لەپاش کەوتنی شاری حەلەب و حەما و لە سەروبەندی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە شەڕی نێوخۆی سووریا، دەستەی تەحریر شام بەهۆی ئایدۆلۆژیای تووندڕۆیی و کردە تووندووتیژەکانی سەرنجی زلهێزانی رۆژئاوای چووەتە سەر. لێرەدا بە کورتی مێژووی ئەو گروپە دەخەینە بەر دەستان:

وڵات میدیا 20244

دەستەی ئازادکردنی شام (هيئة تحرير الشام)، یەکێک لە گرنگترین گروپە چەکدارەکانی سوریا، لە (28ی شوباتی 2017) دامەزراوە.

🔹ئەبو موحەمەد جۆڵانی سەرۆکایەتی دەستەکە دەکات.

🔹پارێزگای ئیدلیب ناوەندی سەرەکی ڕێکخراوەکەیە، کە بەشێکی زۆری پارێزگاکەی لەژێر دەستدایە.

🔹پێشتر دەستەکە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو کە سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە بوو و لە ساڵی 2011 دامەزرابوو، پاشان لەساڵی 2017 جیابوونەوەی خۆی لە قاعیدە ڕاگەیاند و ناوەکەی خۆی گۆڕی بۆ “هەیئەی تەحریر شام”.

🔹بەپێی خەمڵاندنەکان، ژمارەی چەکدارانی دەستەکە لە نێوان 15 تا 30 هەزار چەکداردایە، و چەندین گروپی وەک بەرەی فەتحی شام، سوپای ئازاد، سوپای سوننە، گروپی حەق، بزووتنەوەی نورەدین زەنگی، و بەرەی ئەنساری دین لەخۆ دەگرێت.

🔹دەستەکە ئایدیۆلۆژیای “سەلەفی جیهادی” پەیڕەو دەکات، و ئامانجی دامەزراندنی “دەوڵەتێکی ئیسلامی”یە، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لەسەر ڕووخاندنی حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد و شەڕکردن دژی هاوپەیمانەکانی وەک ئێران و ڕووسیا.

🔹لە ڕووی سەربازییەوە، دەستەکە لە ساڵی 2017ەوە چەندین شەڕی دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات، و هاوپەیمانەکانی دیمەشق (ئێران و ڕووسیا) ئەنجام داوە.

🔹سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، دەستەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند دەبێتەوە بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ هاوڵاتیان، کە تۆمەتبار دەکرێت بە سەپاندنی سیاسەتی سەرکوتکەرانە و ئەنجامدانی کرداری پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ.

🔹لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دەستەی تەحریر شام وەک ڕێکخراوێکی “تیرۆریستی” پۆلێن دەکرێت لەلایەن وڵاتانی وەک ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، و یەکێتی ئەوروپا.

Ahmed
EDITOR
PROFILE

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو