ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی، شیرین یونس:
-*دۆڕاوی سیاسی بەهاتووهاوار ڕاست نابێتەوە*
لەهەموو دنیادا کایەی سیاسی و سەربازی ئەو دوو بابەتەن کە توشی شکان بوون ڕاست بوونەوەیان ئەستەمە چونکە پێشتر هەموو دەرفەتێک هەبووە بۆ بەهێزتربون و مانەوە و کەوتن بەمانای کەوتنی یەکجاری دێت.
زۆر زۆرن ئەو حیزبانە لەتەواوی ووڵاتان و لە وڵاتی خۆشمان دەیان کەسایەتی تری دەسەڵاتدار نمونەی زیندون بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوەو دەیانەوێ تێبگەن و ڕازی نابن بگەمژێنرێن، بەڵام لای ئێمە هەندێک لە ئەوانەی دەکەون ئامادەنین وەک پیاو دان بەهەڵەکانیان دابنێن، بەڵکو دێن خۆیان سوکتر دەکەن و ڕوی ڕاستەقینەی خۆیان زیاتر دەردەخەن، بەنمونە؛ لاهور جەنگی کە پێش ئەوەی بەر شەقی خودا بکەوێت و تڕۆ بکرێت هەموو دەسەڵاتێکی هەبووە بۆ چاککردنی خراپیەکان، بەڵام هیچی نەکرد و ئەوەش بەڵگەیە لەسەریان کە خۆیان دزو گەندەڵ و بێ مستەوا بوون.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووش لاهور بەبێ هیچ بەڵگەیەک دەڵێ پارە لەبانقی فڵان ووڵات دانراوە و بەبێ ئەوەی ناوی کەسەکە بهێنێ یان دەڵێت ڕۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی مەرزەکانە..! باشە ئەگەر قسەکەی تۆ ڕاست بێت کەواتە بەسێ ڕۆژ زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داهاتی دەروازەکانە! ئەگەر ئەوە ڕاست بێت بۆچی جەنابت ساڵێک و شەش مانگ بەموتڵەقی دەسەڵاتت هەبوو ئەو پارەیەت نەدا بەخەڵک؟ خۆ بەنیوەی ئەوپارەیە کۆتایی بەهەژاری و کرێچێەتی دێت!. ئەگەر هێندە دڵسۆزی خەڵکی و فرمێسکی تیمساحی دەڕێژی، ئاخر ساڵێک و شەش مانگ دەکاتە هەژدە مانگ و هەژدەمانگیش دەکاتە سەدان ملیار دۆلار…ئێستا ئێمە لەتۆ دەپرسین کوا ئەو سەدان ملیار دۆلارە؟
بابەتەکە ئەوەیە کە قسەو درۆ هێندە فەقیرن هەموو کەس پێیان دەوێرێ بەتایبەت دۆڕاوانی سیاسی. لێرەوە من چاڵێنجێکیشت دەکەم و بەڵێن بەخەڵکی کوردستان دەدەم کە ئەگەر ڕۆژانە دەیان ملیار دۆلار داهاتی مەرزەکان بێت من دەست لەکاری سیاسی و پەرلەمانیش دەکێشمەوەو وەک سیاسیەکی بەشەڕەف دادەنیشم بۆیە لەو دەقەیەوە داوای سەلماندن و ڕونکردنەوەت لێدەکەم.