شەپۆلێکی سەختی سەرماو سۆڵە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • January 2, 2025
  • 53 Views

#وڵات_میدیا #کوردستان

کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی سەرماو سۆڵەی سەخت زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، لە زۆربەی ناوچەکانیش پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە بەرەبەیانی سبەی هەینییەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کاریگەری ئەو سەرمایە تاکو ئێوارەی رۆژی دوشەممە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت لەرۆژی دوشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو