نووسینی: دانا لوقمان، چاودێری سیاسی
تحريرالشام ئـەو ھێزەی لەماوەیەکی کەم دا ، دەسەڵاتی خۆی بەسەر سوریا سەپاند و کۆتایی بەحوکمی ئـەسەد ھێنا سوریای نوێی بردۆتە قۆناغێکی ڕاگووزەریوە ، تا ئـێرە دۆخەکە ئـاساییە ، وڵاتانی نێودەوڵەتی و دراﻭسێی ھیچ پشتگیرییەکان بۆ دەسەڵاتی نوێ ڕانەگەیاند بەڵکوو خۆیان بەچاودێردانا لەسەر دۆخی سوریا کە تحریر شام ھەنگاوەکانی بەرەو کوێ دەگات .
•محمد جولانی ، احمدالشرع ، تاوەکوو ئـێستا بەپەیامە
دیموکراسییەکانی بەشێک لە وڵاتانی لەخۆی ڕازی کردووە لەسەرووی ھەمووشیانەوە ئـەمریکا و ئـیسرائـیل بەڵام ھەر چاودێری ھەنگاوەکانی داھاتووی دەکرێت .
احمد الشرع ، بەم ھەنگاوانەی قبوڵکراوە لەسەر ئـاستی نێودەوڵەتی وەکوو دەبینین زۆرترین دیداری نوێنەرانی وڵاتانی لەگەڵ ساز دەکرێت . بەڵام تاوەکوو ئـێستا ھێزی باڵا دەستی خۆی لەھەموو سوریا جێگیر نەکردووە بەتایبەت لەناوچە کوردییەکان و دروزەکان لە باشوری سوریا .
دەیەوێت بەکۆنگرەی نیشتمانی سوریا پشتیوانی ناوخۆیی ھەموو پێکھاتەکان بەدەستبھێنێت .
لەدوای بەدەستھێنانی پشتیوانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ، احمدالشرع دەسەڵاتێکی یاسایشی دەبێت ، ئـەو کاتە ھەنگاوەکانی بۆ نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا دەستپێدەکات ، چونکە بەدووقۆناغدا تێپەڕدەبێت لەبەرژەوەندی خۆیدایە پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەوە .
كورد و پێکھاتەکانی تریش لەئـەگەری نووسینەوەی دەستور بەبێ پێکھاتەکان و بەتایبەت کورد ڕووبەرووی تەحەددیات دەبنەوە ، بۆیە پێویستە ھەڵوێستێکی گشتگیر و پڕۆژەیەکی سەرکەوتووی کورد دابڕێژرێت بۆ قۆناغی داھاتووی سوریای نوێ .