د. نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، زانیارییەکی گرنگی سەبارەت بە هەموارکردنی یاسای خانەنشینی ئاشکرا کردووە.
د. نەرمین مەعروف، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوە بچێت، گفتوگۆ لەسەر هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی دەکرێت.
د. نەرمین مەعروف ڕوونی کردەوە کە خاڵی سەرەکی ئەم هەموارە پەیوەندی بە “تەمەنی خانەنشینی”ـەوە هەیە. پێشنیازی سەرەکی بریتییە لە گەڕاندنەوەی تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بۆ ٦٣ ساڵ. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا، بەهۆی هەمواری یەکەمی یاساکە لە ساڵی ٢٠١٩، تەمەنی خانەنشینی ٦٠ ساڵە.
ئاشکراشی کردووە، ئەم هەموارە پەیوەندی بە یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ـەوە هەیە، کە یاسای خانەنشینی یەکگرتووە.
جەختیشی کردەوە کە ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت کاریگەری گرنگی لەسەر سیستەمی خانەنشینی عێراق هەبێت، بەتایبەتی سەبارەت بە ماوەی خزمەتی فەرمانبەران و کاتی خانەنشینبوونیان.