عەلی عەلاق: كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی زۆر گرنگە بۆ سلێمانی

  • February 20, 2025
  • 127 Views
عەلی عەلاق: كردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی زۆر گرنگە بۆ سلێمانی

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق لە مەراسیمی کردنەوەی ناوەندى نێودەوڵەتیى سلێمانى بۆ دارایی و بازرگانى وتی، پارێزگای سلێمانی چالاکی پیشەسازی و بارزگانی گەورەی تێدایە و ئێمە لە بانکی ناوەندی لە رێگای حەواڵەی دەرەکیەوە تێبینی ئەوەمان کردووە کە قەبارەی بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی لە پارێزگایە زۆر گەورە و چالاکە.

وتیشی، قەبارەی بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی لە سلێمانی پێووستی بە ڕێکخستن هەیە بۆ ئەم مەبەستەش بە هاریکاری حکومەتی ناوەند و بانکی ناوەندیی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەتوانین چوارچێوەیەکی دروست و رێکخراو بۆ بازرگانی و حەواڵەی دەرەکی بدۆزینەوە، بە ئامانجی هاندان و پێشخستن و باشترکردنی.

علی عەلاق دەشڵێت، بانکەکان و نوسینگەی دراوەکان لە سلێمانی زۆرترە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە، بۆیە بوونی بانکی ناوەندی عیراق لەم پارێزگایە زۆرگرنگە و بەم نزیکانە لقی خۆی دەکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو