سەروەر بەرزنجی:ئەوەی لە عەربه ت کرا دەبوو زۆر زوتر کرابا

  • February 25, 2025
  • 161 Views
سەروەر بەرزنجی:ئەوەی لە عەربه ت کرا دەبوو زۆر زوتر کرابا

دەساڵە بەبەرنامە هەوڵی ئیفلیج کردنی پڕۆسەی پەروەردە دەدرێت،من لێرە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم هەموو کەسێک مافی خۆیەتی حەقی خۆی وەرگرێت،بەڵام ئەوەی دەساڵە لە کەرتی پەروەردە دەکرێت لە سنوری سلێمانی هیچ پەیوەندی بە مووچەوە نیە،پەروەردەی سلێمانی بۆتە گۆرەپان و شانۆیەک هەمووان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دێنن و زۆربەی ئەوانەی بوونە دەم ڕاستی ئەو فەوزایە کاندیدی پەرلەمان بوون و دەرنەچوون.
دەساڵە لە سنوری سەوز هیچ سووکایەتیەک نەماوە بە یەکێتیی و بە جەماوەری یەکێتیی و کادیرو ئەندامی یەکێتیی نەکرێت لەبن گۆڕی سەرۆک مام جەلال سوکایەتی بەسەرۆک مام جەلال دەکەن،لەبن دەباشان سوکایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی دەکەن و نابێت یەکێتیی و کادیرو جەماوەرەکەشی نقە بکەن.
کابرای کۆمەڵ و یەکگرتوو نەوەی نوێ هێزەکانی کە ڕێگە بەخۆیان دەدەن حزبی بن بەڵام سوکایەتی کادیرو جەماوەری یەکێتیی دەکەن.
یەکێتیی دەساڵە سەرەڕای ئەو سوکایەتیەی پێی دەکەن دەنگیشیان نەداوەتێ،ئەمنیەت و ئازادیشی بۆ دابین کردوون بەڵام منەتیان بەیەکێتیی نیەو هێزەکانی کە شەقیشیان تێ هەڵدەدەن و شقی وانیان لە ڕێزی یەکێتیی پێ خۆشترە.
بۆیە ئەوەی لە عەربەت ڕوویدا زۆر کارێکی پێویست بوو دەبوو زۆر زوتر ئەو کارە کراباو کۆتایی بەو فەوزاو بەڕەڵایە هاتبایە کە هەبوو،ناکرێت لەدێگەڵە شەقت تێ هەڵدەن و نقە نەکەیت و بێی لە سلێمانی هەرچی سوکایەتیە بە تاک بەتاکی یەکێتیی بکەی و بشڵێی نابێت کەس دەنگ بکات
خۆزگە ئەوەی هەیە کۆتایی بێت و ناکرێت کە تاقمێک کە دووژمن و نەیاری یەکێتین چیکە چیان بوێت بیکەن،ئەوانە نە دەنگدەری یەکێتین نە هیچ سودێکیان هەبووە بۆ یەکێتیی و نەدەشیان بێت.
بۆیە ئەوەی لە عەربەت کرا زۆر کارێکی باش و پێویست بوو

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو