دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان

  • February 27, 2025
  • 196 Views
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان

پەکەکە لە سەدەی بیستەمدا، لە توندترین سەردەمی مێژوودا دامەزرا. ئەو زەمینەیەی کە پەکەکەی تێدا دامەزرا، زەمینەی دوو جەنگی جیهانی بوو، سەردەمی سۆسیالیزمی بنیاتنراو و سەردەمی جەنگی سارد بوو لە جیهاندا. لەم زەمینەیەدا، ڕەتکردنەوەی ڕاستی کورد، قەدەغەکردنی ئازادی، بەتایبەت قەدەغەکردنی ئازادی بیر هەبوو. لە ڕووی تیۆری، پرۆگرام، ستراتیژی و تاکتیکەوە، کاریگەری ڕاستی سیستەمی سۆسیالیزمی بنیاتنراوی سەدە لەسەر ئەم دەرکەوتنە دروست بووە.

لە ساڵانی 1990دا، بەهۆی ڕووخانی سۆسیالیزمی بنیاتنراو بە هۆکاری ناوخۆیی، شکاندنی ڕەتکردنەوەی ناسنامە لە وڵات و پێشکەوتنی ئازادی بیر، بووە هۆی ئەوەی کە پەکەکە لە واتای خۆی بێبەش ببێت و خۆی زۆر دووبارە بکاتەوە، بەهۆی ئەم هۆکارەوە ئەویش وەک ئەوانی تر گەیشتە کۆتایی ژیانی خۆی و پێویستی بە هەڵوەشاندنەوە هەیە.

پەیوەندی کورد و تورک:

لە مێژوودا زیاتر لە هەزار ساڵە، تورک و کورد بۆ ئەوەی بەردەوامی بە بوونی خۆیان بدەن و دژی هێزە سەردەستەکان لەسەر پێی خۆیان بمێننەوە، هەمیشە بینیویانە کە پێویستە، بە خواستی خۆیان لە نێو هاوپەیمانیدا بمێننەوە. لە دوو سەدەی کۆتایی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، ئەو هێزانەی کە کاریگەرییان لەسەرە، لەگەڵ بنەما چینایەتییەکانی خۆیان، خزمەتی ئەو ئامانجەیان بە بنەما گرتووە کە شکاندنی ئەم هاوپەیمانییە بکەنە ئامانجی خۆیان. ئەم پرۆسەیە بە پێناسەکردنی یەکڕەنگی کۆماری قووڵتر بووەتەوە.

ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە ئەمڕۆ شکستی هێناوە، بە ڕۆحی برایەتی و یەکێتی و پشتگوێ نەخستنی باوەڕی، لە نوێوە دەست بە ڕێکخستنەوەی بکەین. پێویستی کۆمەڵگای دیموکراتیک بە دەستی خۆی بەجێ نەهێڵراوە. پەکەکە لە مێژووی کۆماریدا درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی سەرهەڵدان و توندوتیژییە. لەبەر ئەوەی ڕێگای سیاسەتی دیموکراتیکی گرتبووە بەر، پەکەکە بەهێز بوو، پشتیوانی بەدەستهێنا.

دەوڵەت-نەتەوە جیاوازەکان، فیدراسیۆنێک، خۆبەڕێوەبردنی ئیداری، ڕێبازە کولتورییەکان، کە بوونەتە ئەنجامی نەتەوەپەرستییەکی توند، ناتوانن ببنە وەڵامدەرەوە بۆ کۆمەڵناسیی کۆمەڵگای مێژوویی. ڕێزگرتن لە ناسنامەکان، ئازادیی بیروڕا، بە ڕێکخستنی دیموکراسی، دامەزراندنی کۆمەڵگا-ئابووری و سیاسیی هەموو پێکهاتەکان، تەنها بە بوونی کۆمەڵگا و گۆڕەپانی سیاسیی دیموکراتیک دێتە بوون.

100 ساڵی دوایی کۆماری، تەنها کاتێک بە دیموکراسی ڕەنگ بدرێتەوە، دەتوانن ببنە خاوەنی یەکگرتن و مانەوە و بەردەوامییەکی مسۆگەر. لە دیموکراسی دەربچێت هیچ ڕێگایەک نییە بۆ پێشکەوتن و دامەزراندنی سیستەم و نایەتە جێبەجێکردن، هەماهەنگیی دیموکراسی ڕێبازی بنەڕەتییە. پێویستە زمانی سەردەمی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک، بەپێی ئەم ڕاستییانە پێش بخرێت.

ئەو بانگەوازەی کە بەڕێز دەوڵەت باخچەلی کردی و ئەو ئیرادەیەی کە سەرۆک کۆمار نیشانی دا، نزیکبوونەوە و پەیوەندیی ئەرێنیی پارتەکانی دیکە، ئەم قۆناغەی بەرهەم هێنا، منیش لەم قۆناغەدا داوای دانانی چەک دەکەم و بەرپرسیارێتیی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەخەمە ئەستۆی خۆم.

وەک چۆن هەر کۆمەڵگا و پارتێکی سەردەم، بوونی بە زۆر و فشار کۆتایی پێ نەهاتووە، هێشتاش بە ویستی خۆیان کۆنگرەی خۆیان ئەنجام دەدەن و بڕیار دەدەن، پێویستە هەموو گرووپەکان چەک دابنێن، پەکەکە هەڵبوەشێندرێتەوە. لێرەوە سڵاو بۆ هەمووتان دەنێرم ئەوانەی کە باوەڕیان بە ژیانی هاوبەش هەیە و گوێ دەدەنە بانگەوازەکەم.

25ی شوباتی 2025

عەبدوڵڵا ئۆجەلان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو