دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی…
کورد هەمیشە گەلێکی ئاشتیخواز بووە و بزووتنەوە کوردییەکان وەک دوا رێگەچارە و بە ناچاری، بۆ پاراستنی مان و داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکان پەنایان بردوەتەبەر بە چەک.
ئەمڕۆ بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ئاشتی و چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییەکانی پرسی کورد لە تورکیادا کردەوە و هاوکات دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی سیاسی بۆ کورد لە تورکیا راگەیاند. هیوادارین و گەشبینین ئەمجارەیان پرۆسەکە بە ئەنجامێکی دڵخواز بۆ هەردوو گەلی کورد و تورک کۆتایی بێت و پێکەوە بناغەی پێکەوەژیانێکی راستەقینە بونیادبنێن.
ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین.