د. یوسف محەمەد لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە

  • February 27, 2025
  • 156 Views
د. یوسف محەمەد لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی پەیامەکەی د. یوسف محەمەد:

پەیامەکەی بەڕێز (ئۆجەلان) لانی کەم رێگە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە (باکور) خۆش ئەکات و، بیانوی داگیرکاریی تورکیا لە (هەرێمی کوردستان) و (رۆژاڤا) ناهێڵێت و، دەرفەتێکی گرنگ بۆ خەباتی سیاسی لە (باکور) و (رۆژاڤا) ئەڕەخسێنێت.

رۆژاڤا لەم ساتەوەختە مێژوییەدا زۆر پێویستی بە رەخساندنی کەشێک هەیە کە بتوانێت دەسەڵاتە دیفاکتۆکەی بگۆڕێت بۆ ستاتویەکی دانپیانراوی دەستوری و یاسایی.

بە هیوای سەرکەوتنی ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد لە دەستەبەر کردنی مافەکانی.

د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو