ئۆزگور ئۆزال: پابەندین بە چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد لە چوارچێوەی پەرلەماندا
ئۆزگور ئۆزال، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە (پارتەکەی ئەتاتورک)، جەختی لەسەر پابەندبوونی حزبەکەی بە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان لە ڕێگەی دیموکراسییەوە کردەوە. لە لێدوانێکیدا، ئۆزال ڕایگەیاند:
“ئێمە پابەندین بە چارەسەرکردنی کێشە درێژخایەنەکان لە ڕێگەی دیموکراسییەوە. توندوتیژی و تیرۆر ڕەت دەکەینەوە. پێویستە کێشەی کورد بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و شەفاف لە چوارچێوەی پەرلەماندا چارەسەر بکرێت. ئێمە بەرپرسیارێتیمان هەیە بەرامبەر بە هەموو هاوڵاتیان و خێزانی قوربانیانی ئەم ململانێیە.”
هەروەها ئۆزال جەختی لەسەر گرنگی چەک دانان و هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە. ئەو داوای کرد کە ئاشتی ناوخۆیی کۆمەڵگا لە ڕێگەی دیموکراسی و یەکسانییەوە بەدی بهێنرێت.
لە کۆتاییدا، ئۆزال دووپاتی کردەوە کە پارتەکەی پابەندە بە بنەمای “ئاشتی لە نیشتمان و ئاشتی لە جیهاندا” کە لەلایەن مستەفا کەمال ئاتاتورکەوە دانراوە، و ڕایگەیاند کە ئەوان دژی تیرۆر و دیکتاتۆری بە هەموو شێوەکانییەوە دەوەستنەوە.