رێبوار تەها داوای تەوتینکردنی مووچەی پێنج هەزار مووچەخۆر دەکات

  • March 3, 2025
  • 75 Views
رێبوار تەها داوای تەوتینکردنی مووچەی پێنج هەزار مووچەخۆر دەکات

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک پارێزگاری کەرکوک بە نووسراوێک، داوای گواستنەوەی راژە و تەوتینکردنی مووچەی پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک بۆ سەر حکومەتی عێراقی دەکات.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە 27ـی شوباتی 2025 واژۆی لەسەر کردووە، داواى گواستنەوەی راژەی پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی کوردی لە کەرتی پەروەردەی شارەکە لەسەر راژەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆسەر حکومەتی عێراق دەکات.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، واژۆی پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى خوێندنی کوردی هاوپێچ کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کراوە و داوای گرتنەبەری رێکار دەکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەوامیان لە پارێزگای کەرکوکە و داوادەکەن مووچەکانیان لە یەکێک لە بانکەکانی رافیدەین و رەشید تەوتین بکرێت.

ئەم داوایەی پارێزگاری کەرکوک لەکاتێکدایە، پێشووتر ئەو پێنج هەزار مامۆستا و فەرمانبەرەی خوێندنی کوردی چەندین جار بە گردبوونەوە و خۆپیشاندان داواى گواستنەوەی راژە و تەوتینکردنی مووچەکانیان لە بانکە فیدراڵییەکان کردووە.

پرۆسەى خوێندنی کوردی لە کەرکوک، زیاتر لە هەشت هەزار مامۆستا و فەرمانبەرى هەیە و زۆرینەیان داواى گواستنەوەى راژەکانیان و تەوتینى مووچەکانیان لە بەغداد دەکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو