لە سوریا ٣٤٠ هاوڵاتی لە تۆڵەکردنەوەی تایفیدا گوللەباران کراون

  • March 8, 2025
  • 162 Views
لە سوریا ٣٤٠ هاوڵاتی لە تۆڵەکردنەوەی تایفیدا گوللەباران کراون

ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکی نوێدا سەبارەت بە توندوتیژییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، ئاشکرای کردووە کە ناوچەکانی ساحل و چیاکانی لازقیە شایەتی کردەوەی قێزەون و لەناوبردنی بەکۆمەڵ بوون کە لەسەر بنەمای تایفی و ناوچەیی ئەنجام دراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ٣٤٠ هاوڵاتی لە ناوچە جیاوازەکان کوژراون، لەنێویاندا ژنان و منداڵان کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ گوللەباران کراون. ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڵگەنامەی تەواو و ناوی ئەو ناوچانەی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئەم تاوانانە ئەنجام دراوە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان ئەنجام داوە لە نەبوونی ڕێگرییەکی یاساییدا.

ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات سەبارەت بە مەترسی پەرەسەندنی توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سووریا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر و تیمی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بنێرێت بۆ بەڵگەنامەکردنی ئەو پێشێلکارییە جدییانەی کە کاریگەرییان لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی هەبووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو